كۆمكاری عه‌ره‌بی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئێران ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر-نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئێران كرد بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق و پشتیوانی خوێ راگه‌یاند بۆ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌رجه‌م ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ده‌یگرێته به‌ر.
جه‌مال روشدی وته‌بێژی كۆمكاری عه‌ره‌بی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ی هێرشی دووباره‌ی ئێران ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان كه بووه هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی چه‌ند كه‌سێك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆمكاری عه‌ره‌بی پشتیوانی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و رێوشوێنانه ده‌كات كه حكومه‌تی عێراق ده‌یگرێته به‌ر بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستدرێژییه هه‌رێمایه‌تیانه‌ی كه ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات ده‌كاته ئامانج.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌م كرده‌وانه‌ی ئێران ته‌نها ده‌ستدرێژی نییه بۆ سه‌ر عێراق و خاكه‌كه‌ی، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه به گشتی.
به‌یاننامه‌كه جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه ناوخرییه‌كانی بخاته ئه‌ستوی كه‌سانی دیكه‌و به‌رپه‌رسیاران بكات، كارێكی قبوول نه‌كراوه
هه‌روه‌ها دوێنی دووشه‌ممه نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق، ناسراو بە یونامی لە تویتێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێرانی كرد بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق ناوی برد.
یونامی داوای‌کرد رێز لە یەکپارچەیی خاکی عێراق بگیرێت و “وەکو گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان” بەکارنەهێندرێت.
دوێنی دوو شه‌ممه جارێكی دیكه هێزه‌كانی ئێران به موشه‌ك و درۆن هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گاكانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له زڕگوێزیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی و له ئاكامدا دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستداو 8 دیكه‌ش برینداربوون.