كوژرانی دوو كه‌س له ته‌قینه‌وه‌ی مینیكدا له باشووری مینبج
مینبج -نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له گوندێكی باشووری مینبج بووه هۆی كوژرانی دوو كه‌س.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گوندی عه‌لوشی باشووری مینبج رایگه‌یاند، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینیك دوو كه‌س گیانییان له ده‌ستدا، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بكات كه مینه‌كه تایبه‌تبووه به پاشماوه‌ی جه‌نگی سوریا، یان تازه چێندراوه.
روانگه‌ی مینی زه‌مینی له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه ژماره‌ی كوژراوان به مین له سوریا زیادیكردووه‌و ساڵی 2020 ژماره‌ی قوربانیان به مین له سوریا ئاستێكی پێوانه‌یی تۆماركردووه‌و پێشی ئه‌فغانستانیش كه‌وتبوو.