پوتین و ئەردۆگان دۆخی ئۆکراینا تاوتوێ دەکەن

هەولێر- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا و هاوتا تورکه‌که‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ڕه‌وشی ئۆکرانیایان تاوتوێ کرد.

لە پەیوەندیەکەدا هەردوو سەرۆک باسیان لە هەماهەنگی بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی کەشتیەوانی لە دەریای ڕەش وهەناردەکردنی دانەوێڵە بۆ بازاڕەکانی جیهان کرد.

بە وتەی کریملین، پوتین و ئەردۆگان جەختیان لە گرنگی چڕکردنەوەی هاوکارییەکان کردوەتەوە، لەوانە ڕێوشوێنی بەکارهێنانی دراوی نیشتمانی لە بازرگانیدا.

كریملین ئاماژەی بەوەدا كە لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبوونەوەیەكی باڵا بەڕێوەدەچێت، لە نێوان رووسیا و توركیا.

جگە لەوەش، نووسینگەی سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاندووە، سەرۆک کۆماری تورکیا و هاوتا ڕووسییەکەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بارودۆخی سووریا و قەیرانی ئۆکرانیایان تاوتوێ کردووە، لەوانەش پرسی دەرهێنانی دانەوێڵە.