كه‌شناسی: به‌فرو باران ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات له رۆژی چوار‌شه‌مه‌وه شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بگرێتەوە و بەفرێکی کەمیش لەسەر لوتکەی چیا بەرزەکان ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و مەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە كاتی دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنه‌وه.
ئاماژەی بەوەش کرد، له رۆژی چوار‌شه‌ممه‌وه هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریای سوور‌و تاوەکو رۆژى پێنجشەممە, شەپۆلێکی باران بارین بەردەوام دەبێت.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سەرەتا نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و بەشەکانى رۆژئاواى هەرێم و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌بارێت، پاشان کاریگەرى باران بارین تەواوى ناوچەکان ده‌گرێته‌وه‌و بارانی مام ناوه‌ند ده‌بارێت و له هه‌ندێك ناوچه‌ی سنوورى پارێزگاى سلێمانى لێزمە باران دەبێت.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، هەورە تریشقە لەگه‌ڵ باران باریندا دەبێت و لەسەر لووتکەى شاخە بەرزە سنووریەکان بەفرێکى کەم ده‌بێت و پلەکانى گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبنەوە.