به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه.. كوشتنی دوو منداڵ له كامپی هۆل
حه‌سه‌كه -نۆرس پرێس
دوێنی دووشه‌ممه، ته‌رمی دوو منداڵی هه‌ڵگری ناسنامه‌ی میسری به‌سه‌ربڕاوی له كامپی هۆلی رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه دۆزرانه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نۆرس پرێس كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، به‌شی موهاجیرات له كامپی هۆل دوو منداڵیان به كوژراوی دۆزیه‌وه، كه ئه‌وانیش خه‌دیجه‌ی (13 ساڵ) و حه‌فصه‌ی (10 ساڵان) بوون، دواپشكنینی دادوه‌ری ده‌ركه‌وتووه ئه‌و دوو منداڵه به ئامێرێكی تیژ سه‌ربڕاون.
سه‌رچاوه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه كه توندڕه‌وه‌كانی كامپه‌كه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامدابێت، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكات، چونكه هه‌ردوو كوژراوه‌كه له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێشتا لێكوڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دیاریكردنی ورهدهكاری ئه‌و تاوانه.