بۆردومانێکی نوێی تورکیا بۆ سەر هێڵەکانی بەرکەوتن لە باکووری حەسەکە

تل تەمر – نۆرس پرێس

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆز بۆیان، بۆ دووەم هەفتە لەسەریەک بە چەکی قورس تۆپبارانی شارۆچکەیەکی نزیک حەسەکەیان نوێ کردەوە.

سه رچاوەیەکی سەربازی به نۆرس پرێسی راگه یاند، هێزەکانی تورکیا تۆپبارانی ناوەندی شارۆچکەی زرگانیان کردووە و  گوندەکانی ئوم حرمەله و رەبیعاتیان له گوندەوارەکەی کردووەته ئامانج.

بۆردومانەکە زیانی ماددی بە موڵک و ماڵی خەڵکی مەدەنی گەیاندووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە مرۆییەکانەوە بەردەست نییە.

شارۆچکەی زەرگان و شارۆچکەی تل تەمری دراوسێی، نزیکەی دوو هەفتەیە نزیکەی رۆژانە لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە تۆپباران دەکرێت، ئەمەش لە هەڵکشانێکی نوێ و پێشێلکردنی رێککەوتنی ئاگربەست کە لە ساڵی 2019 واژۆ کراوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : رەهەف یوسف