ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان مانگرتنی گشتییە
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان مانگرتنی گشتی راگەیەندراوە و کاسبکارن دوکان و بازارەکانیان داخستووە، خوێندکارانیش بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان کردووە.
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە شارەکانی مەھاباد، بۆکان، سنە، سەقز، مەریوان، بانە، دیواندەرە، جوانڕۆ، شنۆ و دێولان بازاڕیان و کاسبکاران لە مانگرتنی گشتیدان.
ھەروەھا مانگرتنەکە خوێندکارانی زانکۆی رازی لە کرماشان و شەش زانکۆی شاری سنەی گرتووەتەوە و چوونە پۆلیان بایکۆتکردووە.
ئەو مانگرتنەش لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانە لە شارەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان، دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی.
بە پێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لە ماوەی 50 رۆژی خۆپیشاندانەکاندا لە 38 شاری رۆژهەڵاتی کوردستان،61 ھاووڵاتی کوژراون.