یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و دامه‌زاروه‌ی دیكه‌ی ئێران ده‌دات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، یه‌كێتی ئه‌وروپا بریاریدا به سزادانی 29 به‌رپرس و 3 دامه‌زاروه‌ی ئێران به هۆی به‌شداریكردنیان له سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران و پێدانی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان به روسیا.
هه‌ر یه‌ك له ئه‌حمه‌د وه‌حیدی وه‌زیری ناوخۆی ئێران و کویمەرس حەیدەری، فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپا‌و حوسین سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خراونه‌ته لیستی نوێی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا.
ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، چوار کەسی دیکەش کە سزایان خراوەتەسەر، “ئەندامی ئەو هێزە بوون کە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ژینا ئه‌مینیان له تاران دەستگیرکردبوو.
هه‌روه‌ها پرێس تیڤی، تەلەڤزیۆنی زمانحاڵی ئێران کە بە ئینگلیزی پەخش دەکات، لە نێو لیستی سزاکاندایە، ئەوەش بە تۆمەتی پەخشکردنی دانپێدانانی بەزۆری دەستگیرکراوان.
هه‌روه‌ها وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌روروپا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حوسین سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بخرێته لیستی سزاكان به هۆی پێدانی فرۆكه‌ی درۆنی ئێرانی به روسیا به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له ئۆكرانیا.
هه‌روه‌ها ئه‌میر عه‌لی حاجی فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران و كۆمپانیای درۆنی قودس خرانه لیستی سزاكانه‌وه.
جوزیف بۆریل به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا به توندی سه‌ركۆنه‌ی به‌كارهێنانی توندوتیژی دژ به خۆپیشانده‌ران ده‌كات له ئێران و ئه‌مه به ناڕەوا و قبووڵ نەکراو داده‌نێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پشتیوانی گه‌لی ئێران ده‌كه‌ین وەکو هەر شوێنێکی دیکە، مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانەیان هەیە و ئەم مافە پێویستە لە هەموو دۆخێک‌دا مسۆگەر بکرێت.
سزاکان یەکێتیی ئەوروپا قەدەغەی گەشتکردن و بلۆككردنی سامانی ئەو بەرپرس و دامەزراوانە لەخۆدەگرن، هەروەها کۆمپانیا و هاووڵاتییانی یەکێتیی ئەوروپا ناتوانن مامەڵەی دارایی لەگەڵ سزادراوهكاندا بکەن.
بە راگەیاندنی ئەم لیسته نۆییه، کۆی گشتیی ئەو دامەزراوە و کەسایەتییە ئێرانییانەی بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە خراونەتە لیستی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا، گەیشتە 126 کەسایەتی و 11 دامەزراوە.