وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ركۆنه‌ی بۆردوومانه‌كانی ئێران ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئێرانی كرد بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی دبلۆماتی ئاست به‌رز دژ به ئێران.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ جارێكی دیكه هێزه‌كانی ئێران به موشه‌ك و درۆن هێرشیانكرده سه‌ر باره‌گاكانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له زڕگوێز لە سنووری پارێزگای سلێمانی، به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، له‌و هێرشانه‌دا دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستداو 8 دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به توندترین شێوه كرده‌وه‌ی لایه‌نی ئێران به هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستنانی عێراق سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێرشه‌كان قوربانی مه‌ده‌نی لێكه‌وتۆته‌وه.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، رێڕه‌وی تاك لایه‌نیی دوژمنكاری ئێران، هۆكارێكه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و پێشێلكاری سه‌ره‌وه‌ی عێراق و ئاسایشی هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كرژی له ناوچه‌كه.
پێشتر نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق، ناسراو بە یونامی لە تویتێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کردوو، ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه عێراق وەکو گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان بەکاربهێندرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گفتوی نێوان عێراق و ئێران له‌سه‌ر پرسه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كان، باشترین رێگایه بۆ به‌ره‌و پێشچوون.
كۆتایی مانگی ئه‌یلولی رابردوو، هێزه‌كانی ئێران به هه‌مان شێوه به چری بۆردوومانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، له ئاكامدا 13 كه‌س گیانیان له ده‌ستداو 50 دیكه‌ش برینداربوون. ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی: عه‌دنان حه‌مۆ