به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ به تیرۆرستی ناو ده‌بات توركیاش تۆمه‌تبار ده‌كات به فریودانی رای گشتی
قامیشلۆ -نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆسه‌ری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا سه‌ركۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنی ئه‌سه‌ته‌نبوڵی كردوو به تیرۆرست ناوی برد، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، توركیا رای گشتی فریو ده‌دات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، توركیا به‌رده‌وامه له ئاماده‌كردنی سینیاریۆ و فرتوفێڵ، كه هیچ په‌ێوه‌ندییه‌كی به راستییه‌وه نییه و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و ده‌زگای هه‌واڵگری جێبه‌جێده‌كرێن، بۆ فریودانی رای گشتی.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه به توندی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵی سه‌ركۆنه‌كرد كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و به كرده‌وه‌یه‌كی تێرۆرستی ناوی برد، هه‌روه‌ها تۆمه‌ته‌كانی توركیای به توندی ره‌تكرده‌وه دژ به به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری و ئه‌و هێزه سه‌ربازیانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تۆمه‌ته‌كانی توركیا به‌شێكن له كرده‌وه‌و سیاسه‌تی توركیا بۆ پاساو هێنانه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر نه‌بوونی هیج جۆره په‌ێوه‌ندییه‌ك له نێوان دامه‌زراوه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری و ئه‌وی له ئیسته‌نبوڵ روویداوه، تۆمه‌ته‌كانی توركیاش ته‌نها نمایشكردنیكه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌واڵگری توركیای به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه تۆمه‌تباركرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌به‌ست له راگه‌یاندنی تۆمه‌ته بێ بنه‌ماكانی ئه‌نقه‌ره، شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كانه.
به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ئه‌حلام به‌شیری تۆمه‌تباری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبول له ناوچه‌كانی ئه‌وان ناوی تۆماركرابیت و داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی بێ لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ به‌داوداچوونی راستییه‌كان، به مه‌به‌ستی ده‌رخستنی و ئاشكراكردنی بۆ رای گشتی.
راگه‌یه‌ندروا‌كه داوای له رای گشتی كرد باوه‌ڕ به تۆمه‌ته‌كانی توركیا نه‌كه‌ن كه مه‌به‌ستێتی كرده‌وه‌كانی حكومه‌ت بشارێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وای پیشان بدات كه ناوچه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر توركیا.