ئه‌مریكا و یۆنامی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا لە عێراق سەرکۆنەی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی ئێران كرد بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو کەس و برینداربوونی 8 كه‌سی دیكه.
ئەلینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تویتێکدا نووسی: “ئەمریکا بەتووندی سەرکۆنەی هێرشی ئەمڕۆی درۆن و مووشەکیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات و داوا لە تاران دەکەین هێرشکردنە سەر گەلی عێراق رابرگرێت.
باڵیۆزی ئەمریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، واشنتن پشتیوانی هەرێمی کوردستان و سەرکردەکانی عێراق لە بەغدا ده‌كات و سەرکۆنەی ئەم پێشێلکردنەی سەروەریی خاکی عێراق دەکات.
هاوکات نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق، ناسراو بە یونامی لە تویتێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرد بە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق ناوی برد.
یونامی داوای‌کرد رێز لە یەکپارچەیی خاکی عێراق بگیرێت و “وەکو گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان” بەکارنەهێندرێت.
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه جارێكی دیكه هێزه‌كانی ئێران به موشه‌ك و درۆن هێرشیانكرده سه‌ر باره‌گاكانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له زڕگوێزیش لە سنووری سلێمانی.