یه‌كه‌كانی پاراستنی گه‌ل حكومه‌تی توركیا تۆمه‌تبارده‌كات به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كه له ژێر چه‌تری هێزه‌كانی سوریا دیموكراتدا “هه‌سه‌ده” كارده‌كه‌ن، حكومه‌تی توركیای تۆمه‌تباركرد به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری ئیسته‌نبوڵ كه بووه هۆی كوژرانی شه‌ش كه‌س و برینداربوونی ده‌یانی دیكه.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری ئیسته‌نبوڵ، حكومه‌تی هاوپه‌یمانی پارتی داداو گه‌شه‌پێدان و بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، تۆمه‌تیان ئاراسته‌كردن و “سیناریۆیه‌كی خه‌یاڵیی و نا واقیعیان دارشت” بۆ پشتیوانكردنی پروپاگه‌نده‌كانیان.
به‌یاننامه‌كه تۆمه‌ته‌كانی توركیای ره‌تكرده‌وه جه‌ختی كرد له‌وه‌ی كه هیچ “په‌یوه‌ندییه‌ك یان رۆلێكیان” نه‌بووه له‌و هێرشه‌ی كه ئه‌حلام به‌شیر پێی تۆمه‌تباركراوه.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، قسه‌كانی به‌رپرسانی توركیا له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كه له عه‌فرین و ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه “شانۆگه‌رییه‌كه له لایه‌ن حكومه‌تی داد‌و گه‌شه‌پێدان و ئه‌ردۆغانه‌وه ئاماده‌كراوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆكی توركیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه پاساو بهێنێته‌وه بۆ قایلكردنی جیهان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی نوێ له باكووری سوریا، كه وه‌كو كارتێكی رزگاركه‌ر به‌كاری ده‌هێنێت بۆ سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی توركیادا.
پێشتر سلێمان سوێلۆی وه‌زیری ناوخۆی توركیا تۆمه‌تی ئاراسته‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانی كردبوو كه ماوه‌ی 40 ساڵه دژ به توركیا شه‌ر ده‌كات.
سوێلۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، تۆمه‌تبارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌قامی ته‌قسیمی ناوه‌راستی ئیسته‌نبوڵ ده‌ستگركراون.