ده‌ستپاكیی عێراق: راپێچكردنی 41 به‌رپرسی باڵا بۆ داداگا كه وه‌زیرو په‌رله‌مانتارو پارێزگاری تیدایه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه دەستەى دەستپاکیى عێراق جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ده‌ركردنی فه‌رمانی دەستگیرکردن و راپێچکردنی 41 بەرپرسی باڵا بۆ دادگاكان له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا، کە پارێزگارێک و دوو پەرلەمانتارى ئێستا و چوار وەزیرى پێشووی لەنێودایه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق، له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا 46 فەرمانى دەستگیرکردن و بانگهێشتکردن لە دژى تۆمەتباران به دۆسیەکانى گەندەڵى دەرکراون، کە 41 یان بەرپرسى باڵا بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نۆ لەو بەرپرسانە فەرمانى دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، 37ى دیکەشیان بڕیاردراوە راپێچی بەردەم دادگە بکرێن.
راگەیێندراوەکە ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئەو 41 بەرپرسە پێکهاتوون لە دوو ئەندامى ئێستاى پەرلەمانى عێراق، وەزیرێکى پێشوو، سێ وەزیرى پێشووتر، بریکارێکى ئێستاى وەزارەت، پارێزگارێکى ئێستا، پێنج پارێزگارى پێشوو، چوار ئەندامى پێشووى ئەنجوومەنى پارێزگا، 10 بەڕێوەبەرى گشتیى ئێستا، نۆ بەڕێوەبەرى گشتیى پێشوو، پێنج بەڕێوەبەرى گشتیى پێشووتر.