شانه‌كانی داعش ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبرێژكراو له دره‌عا ده‌ته‌قێننه‌وه
ده‌رعا- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، شانه‌كانی داعش ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبرێژكراویان ته‌قانده‌وه له گه‌ره‌كی ته‌ریق سه‌د له شاری ده‌رعا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌ندامانی داعش ئۆتۆمبێلێكی بۆمرێژكراوهكهیان به كارهێنا له كاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گروپه خۆجێیه‌كان له كه‌ره‌گی ته‌ریق سه‌دی شاری ده‌رعا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئۆتۆمبێڵكه به‌ره‌و خاڵێكی گروپه خۆچییهكان ده‌رۆیشت، به‌ڵام توانییان به‌ره‌نگاری ببنه‌وه‌و پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كه‌ی و بیته‌قێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له دوای گه‌مارۆدانی ئه‌ندامانی داعش، ئۆتۆمبێڵه‌كه‌یان ته‌قاندووه بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێبكه‌وێته‌وه، به‌ڵام زیانی ماددی زۆری گه‌یانده خانووبه‌ره‌ی ناوچه‌كه.
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه، گه‌ركی ته‌ریق سه‌دی شاری ده‌رعا پێكدادانی قورس به خۆوه ده‌بینێت له نێوان گروپه خۆجییه‌كان و شانه‌كانی داعش.
شه‌رو پێكدادانه‌كان بونه‌ته هۆی كوژرانی هه‌شت كه‌س له گروپه خۆجییه‌كان و زیاتر له 25 ئه‌ندامی داعش.