119هەمین کاروانی سەربازی هاوبەشی تورکیا و روسیا لە گوندەواری کۆبانی
کۆبانی – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی سەربازی روسیا کاروانێکی هاوبەشی لەگەڵ لایەنی تورکیا لە گوندەواری رۆژهەڵاتی کۆبانی ئەنجامدا، کە 119هەمین کاروانی سەربازیە لەنێوان هەردوولا لە ناوچەکەدا لەدوای رێککەوتنی روسیا و تورکیا سەبارەت بە ئاگربەست لە رۆژئاوای کوردستان.
کاروانەکە کە لە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازیی روسیا و تورکیا پێکهاتووە و دوو هێلیکۆپتەری رووسیی یاوەریان دەکرد، لە گوندی غەریب بە دووری ١٥ کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی کۆبانییەوە کەوتووەتەڕێ.
دواتر بە گوندەکانی “قەرە موغ، جشان، خەرابیسان تەهتانی، و بەگدیک”دا تێپەڕیوون، تا دەگەنە گوندی خانا/بەندەرخان، لە گوندەواری رۆژئاوای گرێ سپی.
پاشان گەرانەوە بۆ خاڵی دەستپێکی خۆیان لە گوندی غەریب، بەناو گوندەکانی “بەغدیک، خەرابێسان تەهتانی، حولەکیە، کە و بوزتەپە”دا تێپەڕیوون.
ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا لە دەروازەی نزیک گوندی غەریبەوە چوونەتە ژوورەوە و ئۆتۆمبێلە روسییەکان گەڕاونەتەوە ناوەندەکەیان لە نزیک شارۆچکەی سارین لە باشووری کۆبانی.
ڕۆژی 7ی ئەم مانگە لایەنی ڕووسیا و تورکیا 118ەمین کاروانی هاوبەشیان لە گوندەواری رۆژئاوای کۆبانی ئەنجامدا.