کوژران و برینداربوونی سەرانی ئۆپۆزسیۆن لە گوندەواری رۆژئاوای حەڵەب

گوندەواری رۆژئاوای حەڵەب- نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ  بە هۆی بۆردومانی هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا بۆ ‌سه‌ر پێگه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیا لە گوندەواری رۆژئاوای حه‌ڵه‌ب،   ئه‌ندامێكی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كوژران و سیانی دیكه‌ش بریندار بوو.

سه رچاوه سه ربازییه كان رایانگه یاند، هێزه كانی حكومه ت پێگەکانی سەرانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە توركیایان بۆردومان كرد، له میحوه ری “كفرعەمە” له گوندەواری رۆژئاوای شاری حه ڵه ب، به هۆیه وه ئه ندامێکی ئۆپۆزسیۆن کوژراوە و سێ كه سی دیكه ش برینداربوون.

لە وەڵامدا ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی گروپی “فەتحولموبین” کە زۆرێک لە لایەنە سەربازییەکان لەخۆدەگرێت، دیارترینیان ( هەیئەی تەحریر شام، جەیش ئەلعیزە و جەبهەی وەتەنی)، پێگەی هێزەکانی حکومەتیان لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی ئیدلیب، بۆردومان کرد.

ناوچەی ئاگربەست لە ئیدلب تۆپبارانی تۆپبارانی دوولایەنە و جوڵەی سەربازی لایەنەکانی ململانێکەی، بەخۆوە بینی.

هەروەها هێزەکانی حکومەتی سوریا پێگەکانی ئۆپۆزسیۆنیان لە شارۆچکەکانی بێنین و فەلیفێل لە جەبەل ئەلزاوییە لەگوندەواری باشووری ئیدلب بۆردومان کرد.