ئێران هێرشی کردە سەر بارەگاکانی پارتەکوردییەکانی رۆژهەڵات لە هەرێم
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، ئێران هێرشی مووشەکیی کردە سەر بارەگاکانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، هەواڵە سەرەتاییەکان باس لە کوژراوێک و چەند بریندارێک دەکەن.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، مووشەکەکانی ئێران کەوتوونەتە سەر بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدک) کە دەکەوێتە دەوروبەری شاری کۆیە لە پارێزگای هەولێر.
ئەو سەرچاوەیە لە شاری کۆیە ئاماژەی بەوەدا کە دەنگی تەقینەوەکان کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکانەوە دروست بووە، نزیکەی کاتژمێر هەشت و نیوی بەیانی بیستراوە.
تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی دەستبەجێ لەلایەن حیزبی دیموکراتەوە نەدراوە، هاوکات وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان کوژرانی کەسێک و هەشت برینداری لە هێرشەکەدا راگەیاند، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان.
میدیا ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە مووشەکەکانی دیکە لە زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتوونەتە ئامانج و پێگەیەکی سەر بە پارتی “کۆمەلە”یان کردووەتە ئامانج، کە پارتێکی کوردی دژ بە ئێرانە و خاکی هەرێمی کوردستان وەک پەناگەیەک بەکاردەهێنێت، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەبەردەستدا هەبێت.