ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران سه‌دان كه‌س تۆمه‌تبارده‌كات به ئاژاوه گێری له سێ پارێزگادا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئاژانسی “میزان” ئۆن لایه‌نی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و چه‌ند ئاژانسێكی دیكه‌ی ناوخۆیی رایانگه‌یاند، دادگاكان نزیكه‌ی 800 كه‌سیان تۆمه‌تباركردووه به به‌شداریكردن له توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی پارێزگاكانی هورمزگان و ئه‌سفه‌هان و مه‌ر‌كه‌زی.
به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران، له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا 2200 كه‌س تۆمه‌تباركراون به به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كان، كه نیوه‌یان له تارانی پایته‌ختن.
رێكخراوه‌كانی به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گانانیان له ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد، ژماره‌ی گیراوه‌كان گه‌یشتۆته سه‌رووی 15 هه‌زار كه‌س، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئه‌و ژمارانه به توندی ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئاژانسی میزان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، موجته‌بی قه‌هره‌مانی داواكاری گشتی هورمزگان، 164 كه‌سی تۆمه‌تباركردووه به به‌شداریكردن له توندتیژییه‌كانی دژ به هێزه‌كانی ئاسایش.
ئه‌و كه‌سانه‌ش تۆمه‌تبارن، به گردبوونه‌وه‌و تێكدانی ئاسایشی ئێران و پروپاگه‌نده دژ به ده‌سه‌ڵات و تێكدانی سستمی گشتی و ئاژاوه‌گێری و هاندان بۆ كوشتن و برینداركردنی كارمه‌ندێكی ئاسایش و زیان گه‌یاندنن به سامانی گشتی.
هاوكات ئه‌سدوڵا جه‌عفه‌ری داواكاری گشتی ئه‌سفه‌هان ئاماژه‌یكرد به 316 دۆسییه‌ی په‌یوه‌ست به كرده‌وه تێكده‌رانه‌كانی ئه‌م دواییانه، كه 12 یان حوكم دراون.
له پارێزگای مه‌ركه‌زیش عه‌بدولمه‌هدی موسه‌وی داواكاری گشتی به ئاژانسی كۆماری ئیسلامی ئێران “ئیرنا”ی رایگه‌یاندووه، 276 كه‌س تۆمه‌تبارن به به‌شداریكردن له كرده‌وه‌ی توندوتیژی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه. 100 گه‌نجی ده‌ستیگیركراو به بێ دادگایی كردن ئازادكراون، پاش ئه‌وه‌ی به‌ڵێنیان لێ وه‌رگیرا كه چیتر به‌شداری له كاری تێكده‌رانه نه‌كه‌ن.
له 16 مانگی ئه‌یلوله‌وه، ئێران خۆپیشاندان و ناره‌زایی به‌رفراوان به خۆوه ده‌بینێت، دوای گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی (22 ساڵ) كه له‌لایه‌ن پۆلیسی تاران ده‌ستگیركرا به تۆمه‌تی پابه‌ندنه‌بوون به بنه‌ماكانی جل‌و به‌رگ له ئێران‌دا.
ده‌سه‌ڵاتدران “دوژمنانی ئێران” به تایبه‌تی ئه‌مریكا، تۆمه‌ت بارده‌كات به پشتیوانیكردن له خۆپیشاندانه‌كان، كه تاران به كاری تێكده‌رانه ناوی ده‌بات.