هه‌ولێر: پیاوێك به چه‌ك ژنه‌كه‌ی ده‌كوژێت و كۆتایی به ژیانی خۆشی ده‌هێنێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، پیاوێك له شاری هه‌ولێر به چه‌ك ژنەکەی دەکوژێت و دواتر خۆی دەکوژێت.
له‌و باره‌یه‌وه هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە گەڕەکی کوێستانی شاری هەولێر پیاوێک بە چەک ژنەکەی دەکوژێت و دواتر خۆی دەکوژێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پیاوەکە تەمەنی 46 ساڵە و شۆفێری تاکسییە، ژنەکەش تەمەنی 39 ساڵه.
هاوكات پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاشكرایكرد،هۆکاری رووداوەکە “کێشەی خێزانی بووەو ئێستا هه‌ردوو تەرمەکه رەوانەی پزیشکی دادوه‌ری هەولێر کراون.
به گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی پۆلیسی هەولێر، هۆکاری رووداوەکە “کێشەی خێزانی بووه‌و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن و پەڕاویان بۆ کردۆتەوە.