هێزه‌كانی توركیا چه‌ند گوندێك بۆردوومان ده‌كات له باكووری حه‌سه‌كه
گونده‌واری حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی یه‌ك شه‌ممه، سوپای توركیا‌و گروپه ئۆپۆزسیۆه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كای، به چه‌كی قورس چه‌ند گوندێكیان له گونده‌واری باكووری حه‌سه‌كه بۆردوومانكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا به تۆپخانه‌ی قورس گونده‌كانی “داداعه‌بدال و ئوم حه‌رمه‌له‌و بۆبی” یان بۆردوومانكرد له گونده‌واری شارۆچكه‌ی زیرگانی باكووری حه‌سه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به هۆی بۆردوومانه‌كه‌ی توركیا، زیانی ماددی گه‌یشته خانووبه‌ره‌و كه‌لوپه‌لی دانیشتوانی ناوچه‌كه.
ماوه‌یه‌كه هێزه‌كانی توركیا به چه‌كی قورس گونده‌كانی گونده‌واری شارۆچكه‌ی زیرگان و گونده‌واری ته‌ل ته‌مری باكووری حه‌سه‌كه‌ی چه‌ند جارێك بۆردوومانكردووه.