دادگایه‌كی عێراق بڕیاردات به له‌سێداره‌دانی هاوڵاتییه‌كه‌ی ئه‌فغانییه‌كی ئه‌ندامی داعش
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، داداگایه‌كی عێراقی بڕیاریدا به له سێداردانی هاوڵاتییه‌كی ئه‌فغانی، كه به‌شێوه‌ی نا یاسایی هاتبوو ناو خاكی عێراق به مه‌به‌ستی په‌ێوه‌ندیكردن به داعش.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق، ئه‌و “تیرۆرسته” ئه‌فغانییه و خێزانه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی نا یاسایی هاتوونه‌ته عێراق و له گه‌ڵ داعشدا كاریان كردووه بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری له وڵات‌دا.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی ئاشكرانه‌كرد له باری كاتنی هاتنی بۆ عێراق و جۆری كاره‌كردنی له گه‌ڵ داعشدا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاری دادگا بۆ له سێداره‌دانی هاوڵاتییه ئه‌فغانییه‌كه به پشت به‌ستن به یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ژماره‌ی 13 ساڵی 2005 بووه.