هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هێزی سه‌ربازی و هاوكاری لۆژستی ره‌وانه‌ی باشووری حه‌سه‌كه كرد
شه‌دادی- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، كاروانێكی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی یه‌كێك له بنكه‌كانی كرد له باشووری حه‌سه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، كاروانه‌كه پێكهاتبوو له چل بارهه‌ڵگری كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و لۆژستی و چه‌ند ئۆتۆمبێڵێكی سه‌ربازی و بارهه‌هه‌ڵگری داخراو‌و له گه‌ل ته‌نكه‌ری سووته‌مه‌نیدا.
ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه ره‌وانه‌ی بنكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرا له شارۆچكه‌ی شه‌دادی باشووری حه‌سه‌كه.