ئه‌نجومه‌نی خۆجێیی شارۆچكه‌ی ته‌لڕه‌فعه‌ت ئیدانه‌ی بێده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات دژ به گرژییه‌كانی توركیا
گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب- نۆرس پرێس
ئه‌نجومه‌نی خۆجێیی شارۆچكه‌ی ته‌لڕه‌فعه‌ت له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئیدانه‌ی بێده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌رامبه‌ر به گرژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر.
ئه‌نجومه‌نه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، گرژییه‌كانی توركیا “سه‌رجه‌م پێودانگ و رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌زاندوه، به ئاشكرا ئاره‌زوی خۆی بۆ فراوانكردنی پرۆژه داگیركارییه‌كانی ده‌رده‌بڕێت.”
ئه‌نجومه‌نه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئامانجی ئۆپراسیۆنه گریمانهكراوهكهی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه “راگواستن و خاڵیكردنی ناوچه‌كه‌یه له دانیشتوانه‌كه‌ی و نیشته‌جێكردنی ئه‌وانه‌یه، كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كه‌ن له رێی گۆڕینی دیموگرافی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له عه‌فرین و سه‌رێكانی و گرێ سپی ئه‌نجامیاندا.”
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، خه‌لوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه كرد ئه‌نكه‌ره ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی له رۆژئاوای كوردستان واز لێناهێنێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش دوای ناخات.
وه‌زیری به‌رگری توركیا كه به سه‌ردانێك سه‌ردانی هێزه‌كانی توركیای كرد له نزیك حه‌ڵه‌ب، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له لوتكه‌ی ناتۆ له مه‌درید ئامۆژگای توركیا كراوه ئۆپراسیۆنی سه‌ربازییه‌كه‌ی له توركیا دوابخات، وتی، “له كۆبونه‌وه دو قۆڵییه‌كانی لوتكه‌ی ناتۆ باسی ئه‌وه نه‌كراوه، هه‌روه‌ك سه‌رۆكه‌كه‌مان وتویه‌تی ئێمه گوێ بۆ ئه‌وه ناگرین، ئه‌وه‌ی پێویست بكات بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان ده‌یكه‌ین و سورین له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له ئایینده‌دا ئه‌وه بكه‌ین و ده‌شتوانین بیكه‌ین.”
له كاتێكی پێشتردا ئیبراهیم كالین، نوێنه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌نكه‌ره ئاماده‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی نوێیه له رۆژئاوای كوردستان و له هه‌ر ساتێك‌دا ده‌گونجێت ئه‌وه روبدات.
به‌گوێره‌ی میدیا خۆجێییه‌كان، رۆژانه وێنه‌و تۆماری ڤیدیۆیی بڵاوده‌بێته‌وه له‌سه‌ر له‌شكركێشی و گواستنه‌وه‌ی شمه‌كی سه‌ربازی له‌لایه‌ن توركیاوه بۆ ناوچه‌كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژ به شه‌ڕڤانانی كورد.