دیموکراتەکان پارێزگاری له زۆرینه‌یان ده‌كه‌ن له ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا و جیوازیش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌م ده‌كه‌نه‌وه
هه‌ولێر -نۆرس پرێس
به بردنه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی ویلایه‌تی نیڤادا دیموکراتەکانی ئەمریکا توانایان پارێزگاری له زۆرینه‌یان بكه‌ن له ئه‌نجومه‌نی پێرانی ئه‌مریكاو بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌روانی كورسییه‌كی جۆرجیا بكه‌ن، هه‌روه‌ها جیاوازییان له گه‌ل كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌مكرده‌وه بۆ 204 به‌رامبه‌ر به 211.
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، دیموکراتەکانی ئەمریکا کورسییەکەی ئەنجوومەنی پیرانیان لە ویلایەتی نێڤادا بردەوەو کاترین کۆرتێز ماستۆ، بەربژێری دیموکراتەکان بە کۆی 481 هەزار و 661 دەنگ توانیی پارێزگاری لە کورسییەکەی لە ئەنجوومەنی پیران بکات و بە جیاوازیی 4982 دەنگ پێش رکابەرە کۆمارییەکەی بکەوێت.
به‌مه‌ش دیموکراته‌كان بوونه خاوەنی 50 کورسی لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، به‌رامبه‌ر به 49 كورسی كۆمارییه‌كان و له گه‌ل ده‌نگی كامیلا هاریسۆنی جێگری سه‌رۆك ده‌بنه خاوه‌نی 51 كورسی.
هێشتا دیموكراته‌كان به هیوان له هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی مانگی داهاتوودا، كۆرسییه‌كی دیكه له ویلایه‌تی جۆرجیا ببنه‌وه‌و به مه‌ش زۆرینه‌كه‌یان له ئه‌نجومه‌نی پیران بۆ 51 كورسی به‌رزده‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر به 49 بۆ كۆمارییه‌كان.
به‌مه‌ش دیموكراته‌كان ده‌توانن ژماره‌یه‌كی كه‌می پرۆژه یاساكان په‌سه‌ند بكه‌ن به زۆرینه‌ی كه‌م، له كاتێكدا زۆربه‌ی پرۆژه یاساكان پێویسته به زۆرینه‌ی 60 ده‌نگ په‌سه‌ند ده‌كرێن. له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش دیموكراته‌كان توانییان جیاوازی له‌گه‌ڵ كۆمارییه‌كان بۆ 8 كورسی كه‌م بكه‌نه‌وه‌و لە کۆی 435 کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەران، 211 یان بۆ کۆمارییەکان و 204یان بۆ دیموکراتەکان یەکلابوونەتەوە، ژماردنی دەنگەکانیش بەردەوامە و بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی 20 كورسی دیكه.