میسی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین باشترین ئه‌نجام له جامی جیهانی 2022 به ده‌ستبهێنیین
نۆرس پرێس
لیۆنیل میسی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسا جه‌ختی كرده‌وه، فشاره‌كانی سه‌ر یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له پێش ده‌ستپێكی جامی جیهانی FIFA قه‌ته‌ر 2022، رێگری ناكات له‌وه كه باشترین ئه‌نجام له‌و پاڵه‌وانێتییه به‌ده‌ست بهێنن.
میسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له گه‌ڵ هاورێكانیدا هیوای زۆریان هه‌یه‌و له هه‌مان كاتیش‌دا واقعیانه مامه‌له ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پاڵوانێتییه‌كی گرنگی وه‌كو جامی جیهان و به قورس ناوی برد، چونكه پشت ده‌به‌ستیت به ورده‌كاری یه‌كلا كه‌ره‌وه.
میسی باسی له فشاره‌كانی سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین كردوو وتی: له‌باره‌ی فشاره‌كانه‌وه پێویسته خۆمان دوور بگرێن له‌وه‌ی كه خه‌لكی سه‌رقاڵن پێوه‌ی، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هیوای گه‌وره‌مان هه‌یه، به‌ڵام واقعیانه بیرده‌كه‌ینه‌وه‌و باش ده‌زانین ئیمه باسی جامی جیهان ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌شی ئاشكركرد، باش ده‌زانیین جامی جیهان پاڵه‌وانێتییه‌كی زۆر قورسه‌و ورده‌كاری یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ی هه‌یه‌و، یارزانان باش دركیان به‌وه كردووه، هه‌موو یارییه‌كانیش به هه‌مان به‌هێز و ته‌ركیزه‌وه ده‌كه‌ن.
میسی له كۆتایی قسه‌كاندا راگه‌یاند، گرنگه ئه‌و باش بزانیین كه له سه‌ره‌تاوه نابین به پاڵه‌وان و زنجیره سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ئامارێكی باشه، به‌ڵام ئێمه بیری لێ ناكه‌ینه‌وه، به‌دڵنیایه‌وه له قۆناغیكدا توشی دۆراندن ده‌بین و تێی ده‌پرێنین، ئیمه ئاماده‌ین بۆ رووداوه خراپه‌كان، ئێمه باش و سه‌لامه‌تین.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین یه‌كێكه له پاڵیۆراوان بۆ به به‌ده‌ست هێنانی نازناوی جامی جیهانی FIFA قه‌ته‌ر 2022 له گروپی سێهه‌مدایه‌و رۆژی 22 تشرینی دووه‌م له یه‌كه‌م یاریدا رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه ده‌بێته‌وه‌و پاشان له 26 مانگ به‌رامبه‌ر مه‌كسیك یاری ده‌كات و له دوا یاری خۆلی یه‌كه‌میشدا له رۆژی 30 تشرینی یه‌كه‌م رووبه‌رووی پۆله‌ندا ده‌بێته‌وه.