هێزه‌كانی توركیا گوندێك له باكووری مینبج بۆردوومان ده‌كه‌ن
مینبج- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا به به‌كارهێنانی تۆپخانه، گوندێكیان بۆردوومان كرد له باكووری مینبج.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی رایگه‌یاند، له بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له گوندی “تۆخار” له ناوچه‌كانی “درع فورات” گوله تۆپه‌كان ئاراسته‌ی گونده‌كه كراون.
به گوێره‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مینبج، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه بۆردوومانكردن به‌رده‌وامه.
رۆژی 13 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، هێزه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی، گوندی “عه‌ره‌ب حه‌سه‌ن”یان بۆردوومانكرد له گونده‌واری باكووری مینبج.
له پێشێلكاری به‌رده‌وامی رێككه‌وتنی ئاگربری ساڵی 2019 كه به گه‌ره‌نتی روسیا‌و ئه‌مریكا مۆركرابوو، هێزه‌كانی توركیا به به‌رده‌وامی ناوچه سنوورییه‌كانی هێلی به‌ریه‌كه‌وتن بۆردوومان ده‌كه‌ن.