بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا بۆ 1351 حاڵەت لە ناوچەکانی حکومەت
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی سوریا رایگەیاند، کە ژمارەی تووشبووانی نەخۆشی کۆلێرا بۆ 1351 کەس بەرزبووەتەوە، کە زۆربەیان لە شاری حەڵەب بوون.
روپەڕی نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتەکە لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە کە 811 تووشبوو لە حەلەب، 217 لە دێرەزوور، 84 لە حەسەکە، 70 لە لازقییە، 52 لە رەققە، 26 لە سوەیدا و هەمان بڕ لە حەمات، 24 تووشبوو لە شاری حومس، تۆمار کراون.
لە کاتێکدا لە دیمەشق 17 ، لە تەڕتووس 8 و لە گوندەواری دیمەشق بە هەمان شێوە، لە دەرعا 5 و لە قونەیترە 3 حاڵەت تۆمار کراوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی گشتی گیانلەدەستدان 49 حاڵەت بووە، کە 40 حاڵەتیان لە حەڵەب و 4 لە حەسەکە و 2 لە دێرەزوور بوون، هاوکات یەک حاڵەت لە دیمەشق تۆمارکراوە و حاڵەتێک لە حەمات و یەکێکیش لە حومس تۆمارکراوە.
لە دەی مانگی ئەیلولی رابردوودا، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی سوریا بۆ یەکەمجار رایگەیاند کە 15 حاڵەتی کۆلێرا لە پارێزگای حەڵەب تۆمارکراوە.