داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی کاروانێکی هاوپەیمانی و هەسەدە راگەیاند
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، داعش لەڕێگەی ناسێنەرە نزیکەکانییەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی کاروانێکی سەربازی هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، راگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی ئەعماق کە نزیکە لەو رێکخراوە، راگەێنراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، چەکدارانی رێکخراوەکە، بە چەکی ئۆتۆماتیکی، کاروانێکی سەربازی هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و “هەسەدە”یان، لە نزیک رێگای سەرەکیی ،لە ناوەندی شارۆچکەی تێبان بە دووری ٥٠ کم لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، کردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجگرتنەکە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان.
دوو رۆژ لەمەوبەر داعش دوو ئۆپەراسیۆنی دژ بە هێزەکانی هەسەدە راگەیاند لە گوندەواری حەسەکە و رەققە.