راوێژكاری ئه‌لمانیا: یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای زیاتر به‌سه‌ر ئه‌لمانیدا ده‌سه‌پێنێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئۆلاف شۆڵتزی راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو یەکێتیی ئەوروپا به نیازه سزای زیاتر بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێت، به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه بەرپرسن لە ئەنجامدانی تووندوتیژی لە دژی خۆپێشاندەرەکان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی له خۆپێشاندانەکانی ئێران ده‌كات و هەفتەی داهاتووش پاکێجێکی دیکەی سزاکان بەسەر بەرپرسانی تاران‌دا دەسەپێنن.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، وەکو یەكێتیی ئەوروپا بەردەوامدەبن لە زیادکردنی فشاره‌كان بۆ سەر سوپای پاسداران و سەرکردایەتیی سیاسیی ئێران.
شۆڵتز ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی بەرپرسانی ئێران كرد‌و وتی، “ئێوە چ جۆرە حکومەتێکن ئەگەر تەقە لە هاووڵاتییانی خۆتان بکەن؟ ئەوانەی بەوجۆرە رەفتار دەکەن، دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەن کە ئێمە وەڵاممان دەبێت.
پێشتر “حوسين ئه‌مير عه‌بدول له‌هيانی” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ره‌شه‌ی له ئه‌لمانیا كردبوو، پاش ئه‌وه‌ی به‌رلین ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی تارانكردبوو سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی توندوتیژی دژ به خۆپیشانده‌ران.
بڕیارە رۆژی دووشەممە 14ـی تشرینی دووەم، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسل کۆببنەوە و چاوەڕوان دەکرێت پاکێجی نوێی سزاکان بەسەر ئێران‌دا بسەپێنن.