سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ ئامهد گوزارایهوه به مهبهستی بینینی باوكی
ههولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شهممه، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە بۆ بینینی باوكی لە گرتووخانەی ئەدێرنەوە گواسترایەوە بۆ ئامەد بە مەبەستی بینینی تاهیر دهمیرتاشی باوكی كە ئێستا باری تەندروستیی ناجێگیرە.
باوکی دەمیرتاش جەڵتە لێیداوە و ئێستا لە بەشی چاودێریی چڕدایە. ئەو پەرلەمانتارە گوتی، دەمیرتاش داوای کردووە چاوی بە باوکی بکەوێت کە تەندروستیی ناجێگیرە و دەسەڵاتیش داواکەی قبووڵ کردووە، به مهش دەتوانێت ڕۆژانە لە ئامەد سەردانی باوكی بكات.
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە چوارچێوەی ”لێکۆڵینەوەکانی تیرۆر” لە 4ی تشرینی دووەمی 2016 هوه لە گرتووخانەی ئەدیرنە زیندانیکراوە.
پێشتریش دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا لە رۆژی 18ی تشرینی یەکەمی 2018دا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەمیرتاشی کرد و داواکارییەکەشی چەند جارێک دووپاتکردووەتەوە، بەڵام تورکیا پابەندی بڕیارەکە نابێت.