رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكا: پلانێكی نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له سوریادا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژنامه‌ی “politico” ئه‌مریكا راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه له باره‌ی پلانێكی نوێی واشنتن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاند، داعش پێی وایه له رێگای ناوه‌نده‌كانی ده‌ستگیكردنی ئه‌ندامه پێشووه‌كانی، ده‌توانێت ریزه‌كانی خۆی رێكبخاته‌وه.
به گوێری راپۆرته‌كه، پێنتاگۆن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ك له كۆنگرێس وه‌ربگرێت بۆ په‌ره‌دان به كاره‌كانی له سوریا.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌شێك له پلانه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات له رێگای دانانی تاوه‌ری پاسه‌وانی و گلۆپ بۆ رێگریكردن له راكردنی زیندانیان له شه‌واندا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، وه‌زاره‌تی به‌رگری هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كات بۆ دروستكردنی دامه‌زراوه نوێیه‌كان، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه چه‌ند ساڵێك بخایه‌نێت.
راپۆرته‌كه پێی وایه گێرانه‌وه‌ی گیراوه‌كان بۆ وڵاته‌كانیان رێگایه‌كی چاره‌سه‌ری درێژخایه‌نه بۆ كۆتایی به كێشه‌ی ئه‌ندامانی پێشووی داعش له گرتوخانه‌كانی هه‌سه‌ده.
باشتركردنی ناوه‌نده‌كانی ده‌ستگیركردن باشترین رێگایه له‌م كاته‌دا بۆ له‌ناوبردنی داعش و رێگری كردن له دووباره بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كانی گوێران.
له مانگی كانونی دووه‌می رابردوودا له گرتوخانه‌ی گه‌ره‌كی صیناعه له گوێرانی حه‌سه‌كه، شه‌رو پێكدادان هه‌لگیرسا له نێوان شانه‌كانی داعش كه دزه‌یان كردبوو بو ده‌وروبه‌ری گرتوخانه‌كه‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه دوای 20 رۆژ به ته‌واوه‌تی دۆخه‌كه كۆنترۆڵكرایه‌وه.
تاوه‌كو ئێستا ژماره‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی هه‌ڵهاتوون له گرتوخانه‌كه به ته‌واوه‌تی نازانرێت، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌سه‌دا له‌ده‌ستدانی 120 چه‌كداری له‌و شه‌رو پێكدادانه راگه‌یاند كه له له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بایه‌خی زۆری پێدرا.
به‌رپرسه‌كه‌ی پێنتاگۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گه‌ر به‌م شێوه‌یه وڵاتان هاوڵاتیانیان بگێرنه‌وه، ئه‌وا پێوسته بۆ ماوه‌ی زیاتر له ده ساڵی دیكه له سوریا بمێنینه‌وه.
هه‌روه‌ها وتیشی هه‌ر پێشكه‌وتنێكی ئه‌مریكاو هاوبه‌شه‌كانی له سوریا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه داگیركارییه‌كی به‌رفراوانی توركیا له ناوچه‌كانی باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ببیته هۆی شكستهێنانی.