كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵده‌بژێرێت

هه‌ولێر- نۆرس پرێس

رۆژی شه‌ممه‌، كۆمیته‌ی ناوەندیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەی هه‌ڵبژاردووه‌و بڕیاردراوە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی واز لە پۆستەکانیان بهێنن لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

به‌پێی میدیاكانی نزیك له‌ پار‌تی دیموكراتی كوردستان 17 كه‌س بۆ ئه‌ندامێتی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌ڵبژێردروان كه‌ بریتین لە (فازڵ میرانی، فوئاد حوسێن، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحمود محەمەد، رێبوار یەڵدا، کەمال کەرکوکی، زەعیم عەلی، سیداد بارزانی، ھێمن ھەورامی، پشتیوان سادق، ھیوا ئەحمەد مستەفا، سەربەست لەزگین، زاگرۆس فەتاح، نەوزاد هادی، ئامینە زیکری و عەلی حوسێن). هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، لەسەر پێشنیازی مەسرور بارزانی، جێگری دووه‌می سەرۆكی پارتی، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بریاریدا ئه‌و به‌رپرسه‌ حكومییانه‌ی بوونه‌ته‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیان ببن له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.