جێفری بۆ نۆرس پرێس: ئه‌مریكا كارده‌كات له‌سه‌ر راگرتنی ململانێی سوریا تاوه‌كو ده‌ستپێكردنی چاره‌ی سیاسی
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، نێرده‌ی تایبه‌تی پێشووی ئه‌مریكا بۆ سوریا ئاشكرایكرد، ئه‌مریكا كارده‌كات له‌سه‌ر راگرتنی ململانێی سوریا تاوه‌كو ده‌ستپێكردنی چاره‌ی سیاسی بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگ.
جێفری له لێدوانێكی تایبه‌تدا به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، بوونی ئه‌مریكاو ئیسرائیل و توركیا له سوریادا رێگره له‌وه‌ی كه ئه‌سه‌دو روسیا‌و ئێران سه‌ركه‌وتنی ستراتیژی له ناوچه‌كه به ده‌ست بهێنن.
ئاماژه‌ی به‌وشه‌كرد، زۆر گرنگه ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه رابگێرێت، به تایبه‌ت كه ئێستا روسیا‌و ئێران له جه‌نگی ئۆكرانیاشدا هاوپه‌یمانن، بۆیه ئه‌م پرسه بۆ ئیداره‌ی ئێستا ئه‌مریكا زۆر گرنگه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئیداره‌ی ئه‌مریكا رێگری ده‌كات له‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ر لایه‌نێك له سوریا، به تایبه‌ت له دوای شكستهێنانی له‌سه‌پاندنی چاره‌ی هه‌نگاو به‌رامبه‌ر هه‌نگاو به پێی بڕیاری 2254.
له باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیاوه جێفری وتی، ئه‌و جه‌نگه كۆتایی هێنا به سه‌رجه‌م ده‌رفه‌ته‌كانی به یه‌كگه‌یشتنی ئه‌مریكاو روسیا‌و له كۆتاییشدا ئه‌و جه‌نگه به دبلۆماسییه‌ت چاره‌سه‌رده‌كرێت و روسیاش سازشی زۆر ده‌كات بۆ زامنكردنی سه‌ر‌وه‌ری ئۆكرانیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و كاته‌دا پێویسته ئه‌مریكا به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ روسیا‌و نا راسته‌وخۆ له گه‌ڵ رژێمی سوریا گفتوگۆ بكات، به مه‌به‌ستی چاره‌سكردنی ململانێكان.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌سه‌د جه‌نگی نه‌بردۆته‌وه‌و له ئێستاشدا له وڵاتێكی وێراندایه.