كوژرانی دایك و كورێك به یه‌ك چه‌ك له سلێمانی
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی پۆلیسی سلێمانی كوژرانی دایك و كۆرێكی له گه‌ره‌كی به‌ركره‌جۆی ئه‌و شاره راگه‌یاندو ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه هه‌ردووكیان به هه‌مان چه‌ك كوژراون.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، كوڕەكە سەرەتا دایكی خۆی كوشتووە و دواتریش بە هەمان چەك خۆیشی كوشتووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای كوشتنی دایكی، چووەتە گۆڕستانی بەكرەجۆ و لەوێ خۆیشی كوشتووە.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، دوای رووداوەكە تیمی فریاگوزاریی خێرای سلێمانی چوونەتە شوێنی رووداوەكە و تەرمەكانیان بۆ پزیشكی دادوەری گواستووەتەوە، هۆكاری رووداوەكەش كێشەی كۆمەڵایەتی بووە”.