وهزارهتی بهرگری توركیا كوژرانی سهربازێكی له ههرێمی كوردستان راگهیاند
ههولێر- نۆرس پرێس
رۆژی ههینی، سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێکی دیكهی لە شهرو پێكدادان له گهڵ گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی ئاڤاشین راگهیاند.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئاشكرایكرد، سەربازێکی بەناوی “ئێمرە سەڤینچ” لە شهروپێكدادانی گەریلاکانی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە ناوچەی ئاڤاشین لە خاکی هەرێمی کوردستان كوژراوه.
بەمەش وەزارەتی بەرگریی تورکیا دانی ناوه به كوژرانی 66 سهرباز لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە له رۆژی 18ـی نیسانی 2022، لە هەرێمی کوردستان.
هاوكات ناوەندی چاپەمەنیی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل بڵاویکردەوە، لە ناوچەکانی ئاڤاشین و خواکوڕک شەش سەربازی تورکیا کوژراون و سەربازێکی دیکەش برینداربووە.
لهسهرهتای دهستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 463 گەریلا و کوژرانی 66 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ لە بەرامبەردا هەپەگە کوژرانی دوو هەزار و 209 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 157 گەریلای راگەیاندووە.