پلاته‌ر داوای دووخستنه‌وه‌ی ئێران ده‌كات له جامی جیهانی قه‌ته‌ر
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، جۆزیف سیپ پلاته‌ری سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی توپی پێی جیهان (فیفا) داوای كرد ئێران له جامی جیهانی ساڵی 2022 قه‌ته‌ر دووربخرێته‌وه و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی خۆپیشانده‌ران.
پلاته‌ر به رۆژنامه‌ی بلیكی سویسرای راگه‌یاند، گه‌ر ئه‌و هێشتا سه‌رۆكی فیفا بوایه ئه‌وا ئێرانی له جامی جیهانی 2022 ی قه‌ته‌ر دووردهخستهوهو به پێوستی زانی ئێران له‌و پاڵوانێتییه دووربخرێته‌وه.
پلاته‌ر سه‌رسوورمانی خۆی پیشاندا له‌وه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا “جیانی ئینڤانتینۆی” سه‌رۆكی فیفا هیچ هه‌ڵوێستێكی روونی به‌رامبه‌ر به ئێران نه‌گرتۆته به‌ر.
پێشتر پلاته‌ری ته‌مه‌ن 86 ساڵ رایگه‌یاندبوو، بڕیاری پێدانی مۆڵه‌ت به قه‌ته‌ر بۆ رێكخستنی پاڵوانێتی جامی جیهان هه‌ڵه‌بوو.
بڕیاره پاڵوانێتی كۆتایی جامی جیهان له 20 مانگی تشرینی دووه‌م له قه‌ته‌ر ده‌ستپێبكات و تاوه‌كو 18 مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2022 به‌رده‌وام بێت.