سلێمانی- نۆرس پرێس
مەزڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) بۆ كۆچی دوایی عه‌لی قازی، تاكه كوڕی قازی محه‌مه‌دی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری مه‌هاباد، له تویتێكدا وێڕای سه‌ره‌خۆی، ته‌ئكیدی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه خه‌ونی ئه‌و له رۆژئاوای كوردستان له بیر ناكه‌ن.
عه‌بدی له تویته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی، “به په‌ژاره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ عه‌لی-م پێگه‌یشت، ئه‌و تا دوانه‌فه‌س له‌گه‌ڵ شۆڕشی رۆژئاوادا بو.”
هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده هیوای خواستوه گه‌لی كورد له ئاسایش‌دا بژین و ئومێدی خۆی ده‌ربڕیوه ره‌وانی كۆچكردو شادبێت.
له به‌شێكی تویته‌كه‌یدا عه‌بدی رایگه‌یاندوه، به‌ڕێز عه‌لی دڵنیابه خه‌ونه‌كانت له رۆژئاوا له بیرناكه‌ین.
رۆژی یەکشەممە 10ـی تەموزی 2022، عەلی قازی کوڕە تاقانەکەی پێشەوا قازی محەممەد لە سه‌عات 05:00 بەیانی لە شاری “بۆن”ی ئەڵمانیا لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
عەلی قازی محەممەد لە ساڵی 1933 لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبوە؛ کاتی راگەیاندنی کۆماری کوردستان تەمەنی 13 ساڵ بوە، ماوەیەک سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان بو و دواتر بەهۆی نەخۆشییەوە دەستبەرداری پۆستەکەی بو.
چەند ساڵێک دوای روخانی کۆماری کوردستان روی لە وڵاتی ئەڵمانیا کرد.
عەلی قازی تەنیا کوڕی قازی محەممەد بو، باوکی چوار کوڕ و کچێکە.
سەبارەت بە رۆژئاوای کوردستان لە پەیامێکیدا بۆ بارزانی، عەلی قازی محەمەد داوای لێدەکات پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان بکات.