تەرمی سەرۆک هۆزی شەممەری سوریا گەشتەوە رۆژئاوای کوردستان
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، تەرمی شێخی عەشیرەتی شەممەری عەرەب لە سوریا، حەمیدی دەهام ئەلهادی، گەیشتە رۆژئاوای کوردستان، تا لە زێدی خۆی بەخاک بسپێردرێت.
شاندەکانی بەڕێوبەری خۆسەر و شێخ و کەسایەتیە بەرزەکانی خێڵە عەرەبەکان و نوێنەری لایەنە سیاسیەکان بەیانی ئەمڕۆ هاتنە دەروازەی سیمالکا، بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی شێخی نەمر.
بڕیارە تەرمەکەی بگوازرێتەوە بۆ گوندی تل عەلۆ لە گوندەواری تەل کۆچەر،لەوپەڕی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا.
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، شێخ حەمیدی، دوای تێکچوونی باری تەندروستی، لە نەخۆشخانەی زەین لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
دوێنێ بەڕێوبەری خۆسەری دیموکراتی هەرێمی جەزیرە ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی شێخ حەمیدی دەهام ئەلهادی حاکمی هاوبەشی هەرێمەکە، راگەیاند.
شێخ حەمیدی بە یەکێک لە شێخە عەشایەرییە دیارەکانی هاوپەیمانی بەڕێوبەری خۆسەر دادەنرێت، لە ساڵی 2014 وەک حاکمی کانتۆنی ئەلجەزیرە هەڵبژێردرا، کوڕەکەی سەرکردایەتی هێزەکانی “ئەلسەنادید” دەکات کە سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتن.
شێخ لە ساڵی 1936 لە گوندی تل عەلۆ لە گوندەواری باکووری رۆژهەڵاتی شاری حەسەکە لە دایک بووە.
هەروەک ئەمڕۆ، مهسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کەسایەتی دیاری کوردی باشوور، بۆ كۆچی دوایی شێخ حەمیدی، سهرۆكی هۆزی شهممهر، پهیامێكی پرسهنامهی ئاراستهی هۆزی شهممهر كرد و تێیدا رایگهیاند، کۆچکردوو دۆستێکی دێرینی ئێمە و گەلەکەمان بووە، بە درێژایی تەمەنی کاری بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەب و کورد لە سوریا و عێراق کردووە.