داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو هێرشی دژ بە هەسەدە لە حەسەکە و رەققە راگەیاند
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، داعش لە ڕێگەی ناسێنەرە نزیکەکانییەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو ئۆپەراسیۆنی دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە گوندەواری حەسەکە و رەققە لە باکووری سوریا راگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی ئەعماق کە نزیکە لە رێکخراوەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارەکان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان شارۆچکەکانی ساڵحیە و حازمە لە باکووری رەققە، تەقاندوەتەوە.
ئەعماق ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەکە زیانی زۆری بە ئۆتۆمبێلەکە گەیاندووە و برینداربوونی دوو ئەندام کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، لێکەوتوەتەوە.
لە بەیاننامەیەکی دیکەدا کە ئەعماق بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی داعش “بە ئامێرێکی تەقینەوە، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هەسەد ەیان کردە ئامانج لە نزیک ناوچەی موحەلوجە لە رڕۆژهەڵاتی جەبەل عەبدولعەزیز، ئەمەش بووەتە هۆی زیان پێگەیاندنی و برینداربوونی سەرنشینەکانی.”