ئاسایش منداڵێک دەگەڕێنێتەوە بۆ کەسوکارەکەی و رفێنەرەکان دەسگیردەکات

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کچێکی ساوایان رادەستی دایک و باوکی کرد کە دوای چەند کاتژمێرێک لە لەدایکبوونی لە نەخۆشخانەیەکی رەقە رفێندرابوون، و رفێنەرەکانیشیان دەستگیرکرد.
دوای چەند کاتژمێرێک لە لەدایکبوونی، یەکشەممەی رابردوو کچێکی تازە لەدایکبوو لە بەشی چاودێری لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لە رەقە ڕفێندرا.
خەلەف حاجی دەروێش، باوکی کچەکە دەڵێت، “هێزە ئەمنییەکانی دوای دۆسیەی رفاندنەکە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگاداریان کردمەوە کە منداڵەکەمیان لە نەخۆشخانەی منداڵان دۆزیوەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ستافی نەخۆشخانەکە پێیان راگەیاندووە، ئەو ژنەی منداڵەکەی رفاندووە بە یاوەری پیاوێک هاتۆتە نەخۆشخانە، داوای لە بەشی پێشوازی کردووە منداڵەکە لە نەخۆشخانە دابنێن و ئامادە نەبوون هیچ زانیارییەک لەسەر خۆیان بدەن “ناسنامە”، ئەمەش وایکردووە کارمەندەکە پەیوەندی بە ئاسایشەوە بکات.
پێش ئەوەی هێزە ئەمنییەکان بگەنە نەخۆشخانەکە، ژن و پیاوەکە لە نەخۆشخانەکە هەڵاتوون، بە گوتەی دەروێش، دواتر لە یەکێک لە بازگەکانی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ڕەققە دەستگیرکراون.
لەدوای رووداوەکەوە، پەیجەکانی سۆشیال میدیا پڕبوون لە هەواڵی رفاندنەکە، بەو پێیەی رووداوێکی دەگمەنە لە ناوچەکەدا، چالاکوانان، نەخۆشخانەکە و کارمەندانیان لەو رووداوە بە بەرپرسیار زانیوە.

لە کاتێکی تری ئەمڕۆدا، هێزەکانی ئاسایش راگەێنراوێکیان لەسەر رووداوی رفاندنی ئەو منداڵە بڵاوکردەوە و تیایدا باس لە چۆنێتی رفاندنەکە دەکەن، هەروەها باس لە چۆنێتی ئازادکردنی و گێڕانەوەی بۆ کەسوکارەکەشی کراوە.

ئامادەکردنی: ئەحمەد عوسمان – داڕشتنەوەی : عەدنان حەمۆ