ئیسرائیل ده‌یه‌وێت بازاڕێكی هاوبه‌ش دروستبكات سعودیه‌شی تێدا بێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئیسرائیل نیازی خۆی بۆ دروستكردنی بازاڕێكی هاوبه‌ش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه سعودیه له خۆبگرێت، ئاشكراكرد، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی جۆبایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
وه‌زیری دارایی ئیسرائیل له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه وتویه‌تی، هیوادارین ئه‌و سه‌ردانه هه‌رێمایه‌تییه، كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی ده‌دات له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ببێته هۆی دروستكردنی بازاڕێكی هاوبه‌ش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سعودیه‌ش له‌و بازاڕه‌دا هه‌بێت.
وابڕیاره له چوارشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه بایدن له ئیسرائیله‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌ستپێبكات و دواتریش رو له سعودیه بكات.
له چوارچێوه‌یه‌كی هه‌ڵمه‌تێكی دیبلۆماسیدا له ساڵی 2020، ئیسرائیل له‌گه‌ڵ مه‌غریب و ئیمارات و سودان و به‌حره‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایی كردوه‌ته‌وه.
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن-دا نزیكبونه‌وه‌ی ئیسرائیل و سعودیه‌ش بێته ئارا، هه‌رچه‌ند ریاز به ئاشكرا ره‌تیده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه.