هەولێر – نۆرس پرێس
لە خولێ سێیەمی فێستیڤاڵی شانۆی کەرکوک، گروپێکی شانۆی کە لە شاری عەفرینەوە هاتبوون، ڕێگەیان نەدرا لە شاری کەرکوک نمایش بکەن لە چەمچەماڵ نمایشیان کرد.
ئێوارەی دوێنێ لە هۆڵی ڕۆشنبیری شاری چەمچەماڵ شانۆیی (ببورن مەم و زین) لە خولی سێیەمی فێستیڤاڵی شانۆی کەرکوک نمایشیان کرد، هەرچەندە لە لایەن ئیدارەی کەرکوکەوە ڕێگری لە گروپی هێڤی کرا بڕۆنە ناو کەرکوکەوە، سووربون لە سەر بەشداریکردن وایکرد لە چەمچەمال نمایشی بکەن.

شانۆیی مەم و زین لە لایەن سێ ئەکتەرەوە ڕۆڵەکان بەرجەستە کرا، باسی لەوە دەکرد لە ئێستادا مەم و زین کاتییان نیە بۆ خۆشەویستی یەکتر بە هۆی ئەوەی وڵاتەکەیان لە لایەن دوژمنانەوە داگیرکراوە، وەکوو هێمایەک بۆ شاری عەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراوە، بەڵکوو دەبێت تێکۆشان بکەن لە پێناو ئازادی و رزگاری و وڵات، لە لایەن محیەدین ئەرسەلانەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
لە پەراوێزی نمایشەکەدا، لە لایەن بەڕێوبەرایەتی و رۆشنبیری چەمچەماڵەوە خەڵاتی رێزلێنان، دابەشکرا بە سەر ستافی پێنج نمایشی فێستیڤاڵەکەدا، کە لە پارچەکانی دیکەی کوردستانەوە بەشداربوون و رێگەیان نەدرا بڕۆنە شاری کەرکوکەوە.