ره‌قه-نۆرس پرێس
به‌رپرسێكی ئابوری له شاری ره‌قه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا جوتیارانی ناوچه‌كه 55 هه‌زار تۆن گه‌نمیان راده‌سی ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرنی گه‌نم كردوه.
له 22ی ئایاره‌وه ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگای كشتوكاڵی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر، ده‌ستیانكردوه به وه‌رگرتنی گه‌نم له جوتیارانی ره‌قه‌و گونده‌وارییه‌كه‌ی.
ئه‌حمه‌د عللی، سه‌رۆكی كۆمپانیای په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگای كشتوكاڵی له ره‌قه بۆ نۆرس پرێس رایگه‌یاند، وه‌رگرتنی گه‌نم له ناوه‌نده‌كانی كۆمپانیاكه “گه‌شتوه‌ته لوتكه”.
رونیشیكرده‌وه، كۆمپانیاكه له پێنج ناوه‌ندی وه‌رگرتنی گه‌نم كه بریتین له (كه‌به‌ش، رافقه، مه‌زره‌عه به‌در، سه‌لحه‌بیه، موجه‌فه‌ف) گه‌نمی جوتیاران وه‌رده‌گرێت و له چه‌ند رۆژی داهاتوشدا خۆی بۆ ئه‌وه ئاماده ده‌كات له ناوه‌نده‌كانی (گاڵته‌و شه‌نینه)ش له باكوری شاره‌كه گه‌نم له جوتیاران وه‌ربگرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر نرخی یه‌ك كیلۆ گه‌نمی به 2200 لیره‌ی سوری دیاریكردوه‌و به‌پێی جۆری گه‌نمه‌كه‌ش نرخه‌كه جیاوازی دروست ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی خۆراك له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی، له ماوه‌ی رابوردودا چه‌ند رێوشوێنێكی گرتوه‌ته‌به‌ر، له‌وانه‌ش گواستنه‌وه‌ی گه‌نم له‌ناو شاره‌كاندا قه‌ده‌غه‌كراوه تا رێگه نه‌درێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی خۆسه‌ر بڕوات و بفرۆشرێت.