ئێران هوشداری ده‌داته ئه‌لمانیاو ئاگاداری ده‌كاته‌وه له كاردانه‌وه‌ی تاران به‌رامبه‌ر به ده‌ست وه‌ردانه‌كانی
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
“حوسین ئه‌میر عه‌بدول لوهه‌یان” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هوشداریدا به ئه‌لمانیا سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی به‌رلین ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی هه‌نگاوه‌كانی تاران كردبوو دژ به خۆپێشاندانه‌كان.
رۆژی پێنج شه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر تۆری تویته‌ر نوسیبووی، هه‌ڵوێستی نا دبلۆماسی و ئیستفزازی و ده‌ست وه‌ردانه‌كان، ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ پێشكه‌وتن و زیره‌گی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، ئه‌لمانیا ده‌توانێت خۆی یه‌كلا بكاته‌وه له نێوان به‌شداریكردن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌ڵه‌نگارییه هاوبه‌شه‌كان، یان رووبه‌رووبونه‌وه، ئه‌و كاتیش وه‌ڵامێكی گونجاوو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان ده‌بێت.
وه‌ڵامه‌كه‌ی عه‌بدول لوهه‌یان دوا به دوای چه‌ند تویتێكی “ئه‌نالینا بیربۆك”ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا هات، كه‌تیایدا وتبووی “پشتیوانی پیاوان و ژنانی ێران ده‌كه‌ین، نه‌ك ته‌نها له ئه‌مرۆدا، به‌ڵكو به‌به‌رده‌وامی و هه‌ركاتێك پێویست بكات.
وه‌زیره‌كه‌ی ئه‌لمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی خۆپێشانده‌ران، هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌وڵده‌دات سزای نوێ بسه‌پێنێته سه‌ر ئێران، هه‌روه‌ها وتی: كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی دانشتنێكی تایبه‌ت به ئێران له ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به مه‌به‌ستی دانانی میكانزمێك بۆ به‌دواداچوونی راستییه‌كان.
دوێنی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی ئه‌لمانیا (پۆندستاگ)، گقتوگۆیكرد له‌باره‌ی داوایه‌كی پارته‌كانی هاوپه‌مانی حۆكمران بۆ پشتیوانیكردن له خۆپێشاندانه‌كانی ئێران، له رێگای سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر تاران‌دا و باشتر پارێزگاریكردنی ئۆپۆزسیۆنی هه‌ڵاتووی ئه‌و وڵاته.