رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی: 16 هه‌زار منداڵ دووچاری به‌دخۆراكی بوونه له ناوچه‌كانی خۆسه‌ری
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی دووچاری كه‌می خۆراك هاتوون له مانگه‌كانی كۆتایی ئه‌م ساڵدا له ناوچه‌كانی خۆسه‌ری، گه‌یشتۆته 16 هه‌زار منداڵ.
سارا عه‌لی به‌رپرسی خۆراك له رێكخراوی سایڤ زی شێلدڕن (منداڵان رزگاربكه‌ن) كه باره‌گای سه‌ره‌كی له به‌ریتانیایه رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی دووچاری به‌دخۆراكی بوونه له ناوچه‌كانی خۆسه‌ری بۆ 16895 منداڵ زیادیكردووه، له كاتێكدا سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ ته‌نها 6650 منداڵبوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی تووشی به‌دخۆراكی ده‌بن رۆژ به رۆژ له زیادبووندایه‌و بۆته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانیان.
هۆكاره‌كه‌شی گه‌رانده‌وه بۆ شكستهێنانی خێزانه‌كان له كڕینی خۆراك و زیادببونی رێژه‌ی هه‌ژاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به رێژه‌ی 800%.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، شه‌پۆلی وشكه ساڵی وقه‌یرانی ئاو‌و له ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا ره‌وشه‌كه‌ی قورس‌تر كردووه، هه‌روه‌ها كه‌می هاوكارییه‌كان به هۆی داخستنی ده‌روازه‌ی یه‌عروبییه‌وه، له سه‌ره‌تای ساڵی 2020ه‌وه.
به‌كۆێره‌ی به‌رنامه‌ی “خۆراكی جیهانی” سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، 12.4 ملیۆن هاوڵاتی سوریا دووچاری نه‌بوونی ئاسایشی خۆراك بونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات له ساڵانی 2022 و 2023 ، پێنج ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار هاوڵاتی سوریا پێویستیان به هاوكاری راسته‌وخۆی خۆراك هه‌بێت، نیوه‌یان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریادان.