هێزه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌یه‌ك ده‌كاته ئامانج له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب
حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی پێنج شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌یه‌كیان كرده ئامانج له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانی گیانی یان ماددی لێبكه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا به به‌كارهێنانی زیاتر له 10 گوله تۆپ ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی ته‌ل رفعه‌ت و گوندی شێخ عیسایان بۆردوومانكرد له گونده‌واری باككوری حه‌له‌ب.
گوند‌و شارۆچكه‌كانی گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سه‌ر به وڵاته بۆردوومان ده‌كرێن.