“داعش” به‌رپرسیارێتی خۆی راده‌گه‌ێنێت له به ئامانجكردنی بازگه‌یه‌كی هه‌سه‌ده له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور
دێره زوور- نۆرس پرێس
داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له به‌ئامانجكردنی به‌ربه‌ستێكی سه‌ربازی هێزی سوریا دیموكرات “هه‌سه‌ده” راگه‌یاند. له شارۆچكه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئاژانسی هه‌واڵی “ئه‌عماق”ی نزیك له داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش به چه‌كی ره‌شاش و مۆشه‌كی ئار بی جی، هێرشیان كردۆته سه‌ر بازگه‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌سه‌ده له سه‌ر پری بوصیهره به دووری 35 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و هێرشه‌دا چه‌ند ئه‌ندامێكی هه‌سه‌ده برینداربوون و بازگه‌كه زیانی به‌ركه‌وت.
ئه‌مه دووه‌م جاره داعش هێرش ده‌كاته سه‌ر بازگهكهو دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش داعش هێرشێكی دیكه‌ی ئه‌نجامداو له ئاكامدا دوو ئه‌ندامی هه‌سه‌ده كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
هه‌روه‌ها دوێنی چوارشه‌ممه داعش به‌رپرسیارێتی خۆی راگه‌یاند له ئه‌نجامدانی دوو هێرش دژ به هه‌سه‌ده له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه، داعش به‌رپرسیارێتی خۆی راگه‌یاندووه له ئه‌نجامدانی 159 هێرش له ناوچه‌كانی خۆسه‌ری، تیایدا دانیشتوان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌سه‌ده‌ی كردۆته ئامانج.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هه‌سه‌ده هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی هێرشه‌كه‌وه ده‌رنه‌كردووه.