شاندێکی بریتانی سەردانی کۆبانی و مەنبیج دەکات

مەنبیج – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی بەریتانی سەردانی شارەکانی کۆبانی و مەنبیجیان لە باکووری رۆژهەڵاتی حەڵەب کرد و لەگەڵ سەرکردە سەربازی و مەدەنییەکانی ئەو دوو شارە کۆبووەوە.

سەرچاوەیه کی سەربازی به نۆرس پرێسی راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندێکی بەریتانیا سەردانی کۆبانی و مەنبیجیان کردووه و له گەڵ ئەنجومەنی سەربازی و مەدەنی کۆبوونەوه .

ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکان لەگەڵ ئەنجومەنەکان لەسەر پاڵپشتیکردنی سەقامگیری ناوچەکە بووە.

ئەو سەرچاوەیە وردەکاریی دیکەی لەبارەی سەردانەکەی شاندەکە، یان هەر گفتوگۆیەکی دیکەی ئاشکرا نەکردووە کە لە کۆبوونەوەکاندا ئەنجام درابێت.

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2019دا کۆبانی و مەنبیجیان بەجێهێشت، ئەوەش دوای ئەوەی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر سەرێکانێ و گرێ سپی دەستیپێکرد و هێزەکانی رووسیاش دوای لێکتێگەیشتن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات چوونە ناوچەکەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : عەگید مشمش