نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان: ژماره‌ی دانیشتوانی زه‌وی ده‌گاته 8 ملیار كه‌س
سلێمانی- نۆرس پرێس
فه‌رمانگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نوێترین ژماره‌ی دانیشتوانی راگه‌یاند، كه وا دانراوە لە مانگی تشرینی دوه‌می داهاتو بگاته هه‌شت ملیۆن كه‌س.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێشبینی ئه‌وه‌ی كردوه له زۆری ژماره‌ی دانیشتواندا، چین شوێنی هیند بگرێته‌وه‌و له 2023 ببێته زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتیریش، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتویه‌تی، گه‌شتنی ئه‌و ژماره به 8 ملیار، “ئه‌وه‌مان بیرده‌خاته‌وه ئاگامان هه‌ساره‌كه‌مان بێت و پابه‌ندی بهرپرسیارییهتیهكانمان بین به‌رامبه‌ر به یه‌كتر.”
به‌پێی فه‌رمانگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌وتی گه‌شه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان خاوترینه له ساڵی 1950وه.
پێشبینییه‌كان به‌وشێوه‌ن له ساڵی 2030 ژماره‌ی دانیشتوان بگاته 8,5 ه له ساڵی 2050ش بگاته 9,7، له ساڵی 2080ش بگاته 10,4 و تا 2100 به‌وشێوه‌یه بمێنێته‌وه.