“مه‌سه‌ده” داوای په‌ره‌پێدانی گفتوگۆی ناوخۆیی سوریا ده‌كات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات “مه‌سه‌ده” داوا ده‌كات په‌ره‌بدرێت به گفتوگۆی لایه‌نه‌كانی سوریا، له كاتێكدا كه دۆسیه‌ی سوریا له گوره‌پانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌بوونی نه‌ماوه‌و بایه‌خی پێ‌نادرێت.
رۆژی سێ شه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سه‌ده رایگه‌یاند، پێكهاته سیاسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه گه‌یشتن به‌وه‌ی كه پشت به‌ستن به دانوستان و ئاشتی، باشترین رێگایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م پرس و دۆسییه نێوده‌وڵه‌تیی و ناوخۆییه‌كان، به تایبه‌ت جه‌نگی ئه‌وروپاو سوریا‌و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به گشتی.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ملهوڕی و كه‌له‌ره‌قی لایه‌نه‌كانی ململانێ سوریا (ده‌سه‌ڵات و هه‌ندێك لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن) و نه‌بوونی ئیداره‌دانێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی سوریا، بوونه‌ته هۆی راوه‌ستانی زۆربه‌ی رێڕه‌وكانی چاره‌سه‌ركردن و گه‌یشتن به لێواری شكستهێنان.
هه‌روه‌ها به پێویستی زانی له ئه‌نجامی دانوستان و گفتوگۆ، لاینه ناوخۆییه‌كانی سوریا بگه‌نه خاڵی نیشتیمانی نزیككه‌ره‌وه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه داوای درێژه‌پێدانی رێره‌وی ستۆكهۆلم و ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی هێزو كه‌سایه‌تییه دیموكراته‌كانی كرد، له‌گه‌ڵ په‌ره‌دان و چالاككردنی گفتوگۆی ناوخۆیی و پێشخستنی دیموكراتییه‌ت بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی سوریا، هه‌روه‌ها خۆئاماده‌كردن بۆ سازكردنی كۆنگره‌ی گشتی “مه‌سه‌ده”